Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

وەزیری خوێندن داوای گٶڕانکاری لە فێرگاکاندا دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 april 2013 kl 16.23

وەزیری کاروباری خوێندن یان بیۆرکلوند سێ پێشنیازی نوێی سەبارەت بە فێرگای سویدی ڕاگەیاندووە، بیۆرکلوند داوا دەکات یاسای فێرگاکان دابڕێژرێتەوە بەشێوەیەک پارەی زیاتر بۆ ئەو فێرگایانە بێت کە کەموکورتییان زۆرە، مەرجەکانی وەرگیران بۆ خوێندنی مامۆستایی قورستر بکرێت و سێیەم پێشنیاز ئەوەیە کە تاقیکردنەوەی فێرگای باڵا (Högskoleprov) بگۆڕدرێت کە ئەو کەسەی دەیەوێت بەو تاقیکردنەوەیە بچێتە فێرگای باڵا و دەر ناچێت نابێت لە فێرگای باڵا وەربگیرێت.

بیۆرکلوند لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ڕایگەیاندووە کە گەر کەسێک لە تاقیکردنەوەی بەردەم خوێندنی باڵا دەرنەچوو ئیتر نابێت لە فێرگای باڵا وەربگیرێت.  

  

بەڵام وتەبێژی سۆسیالدیموکراتەکان بۆ پرسی خوێندن ئیبراهیم بایلان دەڵێت لە ماوەیەکی کورتددا گۆڕانکارییەکی زۆر لە بواری فێرگاکاندا کراوە و پێشنیاز دەکرێت بەڵام زۆرییان لەسەر بنەمای زانستی نین بۆیە سیاسەتێکی خوێندنی وا پێویستە کە لەسەر بنەمای زانستی و ئەزموون ڕاوەستا بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".