foto: scanpix

سوید بەرزترین ستانداردی ژیانی لە جیهاندا هەیە

سوید باشترین وڵاتە بۆ ژیان لە جیهاندا، ئەمە بەپێی ڕاپۆرتی چەند لێکۆڵەوەرێکی ئەمەریکی کە بۆ نموونە لە پرسی وەک بنەما کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزاریی تەندروستی، گەشەی ئابووری و ئازادی ڕادەربڕینی کۆڵیوەتەوە و بە50  وڵاتی دیکەی جیهانی بەراورد کردووە. بە پێی ئەو بەراوردە (Social Progress Index (SPI)) سوید بەرزترین ستانداردی هەیە لە بواری ئازادی تاک، یەکسانی ژن و پیاو هەروەها بواری خوێندن بەڵام لە پرسی بەکارهێنانی وزە و کەمکردنەوەی دەرچە ژینگەشێوێنەکان نمرەی باشی نەهێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".