foto: Scanpix

نوێنەرایەتی چاودێریی ڕۆژنامەکان سکاڵاکەی شاژنی ڕەت کردەوە

نوێنەرایەتی چاودێریی ڕۆژنامەکان (Pressens opinionsnämnd) ڕۆژنامەی (Expressen) و (Aftonbladet)ی لە سکاڵایەک ئازاد کرد کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی فۆتۆیەکی مونتاجکراوەوە لەسەریان تۆمار کرابوو. لەو فۆتۆیەدا شاژنی سوید سیلڤیا خەریکی شاردنەوەی خاچێکی شکاوە کە سیمبولی نازییەکانە لە ژێر فەرشێکدا دەدات.

شاژن دژ بە بڵاوکردنەوەی ئەو فۆتۆیە سکاڵای ناردە نوێنەرایەتی ڕۆژنامەکان (Pressombudsmannen) لەوێ ڕۆژنامەکان لەو سکاڵایە ئازاد کران دواتر شاژن سکاڵای ناردە نوێنەرایەتی چاودێری ڕۆژنامەکان ئەوانیش بەهەمان شێوە ڕۆژنامەکانیان لە ئەگەری تاوانە و لێپرسینەوە ئازاد کرد.  

سەرنوسەری گشتی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسەن توماس ماتتسۆن لە بلۆگەکەی خۆی نوسیویەتی ئەم هەڵوێستەی نوێنەرایەتی چاودێری ڕۆژنامەکان گرنگ بوو چونکە سەیر بوو بەلامانەوە شاژن بەو شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ مێدیاکاندا بکات.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".