Foto: Björn Larsson Roswall/Scanpix

ئەم ئێوارەیە سوید ڕووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە

تیپی فوتبۆڵی پیاوانی سوید ئەم ئێوارەیە سەعات 20.45 خولەک لە خولی کۆتایی پاڵاوتنی تیپەکان بۆ بەشداری لە جامی جیهانی (VM-kval) ساڵی داهاتوو، بەرامبەر بە تیپی نەمسا لە ڤییەنای پایتەخت و لە گۆڕەپانی (Ernst Happel Stadion) ڕووبەڕوو دەبنەوە. لەو گرووپەی سوید، ئیرلاندا و نەمسا لەو گروپەی کۆیکردوونەتەوە هەرسێکیان هەشت خاڵیان کۆکردۆتەوە بەڵام سوید جیاواز لە دوو تیپەکەی تر یارییەکی ماوە، هەر بۆیە یاری ئەم ئێوارەیە بۆ سوید گرنگە بەو هیوایەی بتوانێت لە گروپەکەدا پلەی دووەم لە دوای ئەڵمانیا بەدەست بهێنێت.

 جێی باسە کاپتنی تیپی فوتبۆڵی سویدی ءیریک هارمێن ڕایگەیاندووە کە کیم شێلستریۆم و ڕاسموس ئێلم لە هێڵی ناوەڕاستدا یاری دەکەن و یوهان ئێلماندەر و زلاتان ئیبراهیمۆڤیج لە هێڵی هێرشبردندان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".