foto:scanpix

ڕێکخراوی هاوڕەگەزخوازان داوای قەرەبوو لە دەوڵەت دەکەن

ڕێکخراوی (RFSL) تایبەت بە پرسی کەسانی (homo-bi och transpersoner) هاوڕەگەزخواز، دووڕەگەزە و ڕەگەزوەگۆڕ لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی دیکە داوایەکیان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە گەیاندە دەوڵەت کە بە زۆر خەسێنراون.

ئەو داوایە نزیکەی 142 کەس دەگرێتەوە کە لەسەر خواستی خۆیان لە یاسادا ڕەگەزیان گۆڕی و دەوڵەت ناچاری کردن بخەسێنرێن. ئێستا ڕێکخراوی (RFSL) داوای 300 هەزار کرۆن قەرەبوو بۆ هەر یەکێکیان دەکات واتا سەرجەم 42.6 ملیۆن کرۆن.

 لە حاڵی حازردا مەرجی خەساندن (sterilisering) لەەسەر ئەو کەسانەی ڕەگەز دەگۆڕن نەماوە و لە یەکی مانگی داهاتووەوە ئەو مەرجە لە یاساشدا ناهێڵرێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".