شۆفیر ئەتوبوسەکان بەردەوامن لە مانگرتن

 ناکۆکیەکەی نێوان سەندیکای کۆموناڵ و ڕێکخراوی خاوەنکاری  bussarbetsgivarna هەر بەردەوامەو مانگرتنەکە پێی ناوەتە ڕۆژی حەوتەمەوە. لە هەفتەی پێشوەوە شۆفیر ئوتوبوسەکانی هەرێمی ستۆکهۆڵم و ئیومێۆ مانیان گرتووە و بە دوای ئەواندا چەند شارێکی دیکەشی هاتووەتە سەر. دوای چەند ڕۆژ پاوس دانیشتنەکان دوێنێ شەو دووبارە دەستیان پێ کردەوە و لایەنەکان کۆبونەوەکەیان بۆ بەیانی ئەمڕۆ دوا خست. واتە لایەنەکان هێشتا بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".