Jonas Sjöstedt. Foto: Henrik Montgomery/Scanpix

”قازانجکردن لە کەرتی خۆشبژێتیی گەورەترین گرفتمانە”

حیزبی چەپ لە ئالمەدالێن
5:03 min

دوێنێ ئێوارە لە پارکی ئالمێدالێن سەرە هاتە لای سەرۆکی حیزبی چەپ یوناس خیۆستەدت قسەکانی خۆی بکات. قسەکانی وەک چاوەڕوان دەکرا لە سەر کڕین و فرۆش و قازانجکردن لە کەرتی خۆشبژێتییدا بوو . ناوبراو سەرەتای قسەکانی ئێوارەی پێنجشەممەی تەرخان کردبوو بۆ باس لە یەکسانیی و جیاوازیی مووچەی نێوان ژنان و پیاوان، بە داخەوەش ئەم بۆشاییە فراوانە پەیوەندی بە سیاسەتی ئابووریی  بۆرژواییەوە هەیە، پیشەو کاری ژنان هێشتاش بە چاوێکی کەمتر لە پیاوان ئەبینرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".