Foto: Janerik Henriksson/Scanpix.

یوروڤیژن مایەی قازانجی هەرێمی سکۆنێ بوو

Eurovision Song Contest)فیستیڤاڵی پێشبڕکێی گۆرانی وڵاتانی ئەوروپی کە لە شاری مالمیۆ بەڕێوە چوو مایەی قازانج و کاسەی ئاوەدان بوو بۆ شارەکە و هەرێمی سکۆنێ، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەسرە ئەرکی شارەوانی مالمیۆ ئەنجام دراوە قازانجی گەشتیاریی  185 ملیۆن کرۆن زیادی کردووە کاتێک 31700 گەشتیار بەهۆی ئەو فیستیڤاڵەوە هاتوونەتە شاری مالمیۆ.

هەروەها قازانجی رێکلام و پەیوەدنییەتەلەفۆنییەکانیش لە ڕێی ئەو بەرنامەیەوە نزیکەی یەک ملیارد کرۆن بووە.

 جێی ئاماژەیە بەرنامەی یوروڤیژن مانگی مای ئەمساڵ لە مالمیۆ بەڕێوە چوو و 58 ەمین زنجیرە بوو هەورەها 39 وڵات تێیدا بەشدار بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".