ڕاهێنانێک بۆ منداڵانی کەم سەرنج گەشە پێ دەدەرێت

لێکۆڵەوەری بواری دەروونی سێیا سیرڤیو لە ئینستیتیوتی کارۆلینسکا دەست بە توێژینەوەیەک دەکات بۆ یارمەتی دانی ئەو منداڵانەی توانای سەرنج و ئارامییان کەمە ناسراو بە (ADHD)، بەپێی ئەو توێژینەوەیە رێگە چارەیەک بە ناوی (neurofeedback) گەشە پێ دەدرێت تا مێشکی منداڵەکە ڕاهێنانی فیزیکی پی بکرێت.

 ئەم مێتودە لە چەند وڵاتێکی دیکە پەیرەو دەکرێت بەڵام لە سوید لێکۆڵەوەران تا ئێستا پێیان وابووە کە بنەمایەکی زانستییانە بۆ سەرکەوتوویی ئەو رێگە چارەیە نییە بەڵام سێیا سێرڤیو بەو هیوایەیە لێکۆڵینەوەکی ببێتە پشتگیرییەکی زانستی بۆ ئەو ڕێگەچارەیە. لایەنێکی باشی ئەم مێتۆدە بەراورد بە چارەسەر بە دەرمان ئەوەیە بەڕای لێکۆڵەوەر کە زیانە لاوەکییەکانی کەمترن.  

 شایەنی باسە نێورۆفیدباک ڕاهێنانێکی فیزیکییە کە یارمەتی مێشک دەدات جۆرێکی تایبەت لە شەپۆلی مێشک بەرهەم بێت کە وا دەکات توانای سەرنج و ئارامی زیاتر دەکات.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".