foto: scanpix

منداڵە بێمۆڵەتەکان هەڕەشەی گرتنیان لە فێرگادا لەسەرە

لە وەرزی خوێندنی داهاتووەوە واتا مانگی هەشت چیتر ئەو منداڵانەشی کە بە نایاسایی و بێمۆڵەت لە سویددا دەژین مافی خوێندنیان هەیە لەهەمان کاتددا پۆلیسیش مافی ئەوەی هەیە کە بۆ دەستگیرکردنی ئەو منداڵانەدا  لە فێرگاکاندا بگەڕێت. سەندیکای گشتی مامۆستایان ڕەخنە لەم بارودۆخە دەگرن و دەڵێن فێرگا دەبێت شوێنێکی ئازاد و دوور لە دەستێوەردان بێت.

جێی باسە پێش ئەوەی یاسای مافی خوێندن بۆ منداڵانی بێمۆڵەت دەربچێت چەند پێشنیاز و هۆشدارییەک نێردرانە دەوڵەت کە گەر هەڕەشەی دەستگیرکرن لەسەر ئەو منداڵانە بمێنێت ئەوا ناوێرن بخوێنن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".