Foto: Björn Larsson Rosvall/Scanpix

نرخی شیر لە قازانجی ئاژەڵداران بەرزبۆتەوە

دوای چەند ساڵێکی سەخت بۆ ئاژەڵداران نرخی شیر بە 30 ئیۆرە بۆ هەر لیترێک لە چاو ساڵی پاردا بەرزبۆتەوە، هۆکار زیادبوونی داوای کڕیاران و وشکە ساڵی نیوزلەندا و ئوستورالیایە، جگە لەوەش زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی جیهان و باشتر بوونی گوزەرانی خەڵکییە لە ئاسیا و ئەفەریقا کە وا دەکات داوا لەسەر
بەروبوومەکانی شیر زیاد بکات.  

هانس ئۆکێ هاممارستریۆم بەرپرسی سەندیکای گشتی جوتیاران گەشبینە.بەڵام دەڵێت هێشتا پێویست بە زیادکرنی نرخی شیر و بەروبومەکانیەتی تا جوتیاران بتوانن سەرمایەگوزاری زیاتر بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".