Foto: Janerik Henriksson/Scanpix

ژمارەی بەشداربووانی ماتەمینییەکان کەم بۆتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی مردووان و ماتەمینییان دەکەن کەم بۆتەوە، بەپێی ئاماری نوسینگەکانی بەخاک سپاردنی سوید بەروارد بە ساڵی هەشتاکان بەشداربووان نیواو نیو کەم بونەتەوە. ئینگڤار بریلاند قەشە لە شاری یۆنشێۆپینگ دەڵێت ئێستا وای لێهاتووە کە  ئەم جۆرە کۆبونەوانە تەنها خەمی کەسانی نزیکە و چیتر خزم و ناسیاو گویێ پێ نادەن.

بۆ نموونە لە کۆتایی هەشتاکاندا ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی کەسێکیان دەکرد نزیکەی 50 کەس بوو ئێستا نزیکەی 25 کەسە. هۆکارێک بە پێی نوسینەگەکانی بەخاکسپاردنی سوید ئەوەیە کە دونیا گۆڕاوە و ئێستا خەڵکی بە شێوەی دیکە کۆدەبنەوە کریستیان ریشیت  ئێتنۆلۆگ و شارەزای بواری مێژووی فەرهەنگ لە مۆزەخانەی نۆردیسکاوە کە چەند ساڵێکە لەو دیاردەیەی کۆڵیوەتەوە  هەمان ڕای هەیە.

 -  ئێستا وەک جاران خەڵکی بەشداری ئەو ماتەمینیانە ناکەن لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکان گۆڕاوە و بەو گەرموگوڕی و نزیکییەی جاران نییە، ئێستا خەڵکی پەیوەندییەکانیان زیاتر ئەلەکترۆنین و کاتێک باس لە خێزان و کەسوکار دەکرێت کەسانێکی کەم دەگرێتەوە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".