بواری زانیاری ئەلەکترۆنی لە ماوەی بەخشێنی مۆڵەتی کار نیگەرانن

درێژی ماوەی بڕیاردان لەسەر دۆزی ئەو کەسانەی کە داوای مۆڵەتی کاریان لە سوید کردووە بۆتە کێشە بۆ بواری زانیاری ئەلەکترۆنی (IT-företag) کە پێویستییەکی زۆریان بە دەستی کاری بیانی هەیە.

کارل یوان هامیلتۆن خاوەن کۆمپانیایەکی زانیاری ئەلەکترۆنییە و یەکێکە لەو کەسانەی لە شێوازی مامەڵەی دەستگەی کۆچ لەگەڵ داواکانیاندا بێزارە.

-  نزیکەی سێ هەفتە دەخایەنێت تا دەستگەی کۆچ وەڵامی ئێ مایل، نامەیەکی ئەلەکترۆنیت دەدەنەوە و پاشان وەڵامەکە لە کەسێکی دیکە وەردەگریت و ەڵامەکەش هێندە ناڕوونە لێی تێناگەیت، هامیلتۆن دەڵێت ئەم بارودۆخە کات دەبات و دەبێتە هۆی دروستکردنی قەیران هەم بۆ ئەو کۆمپانیایانەی پێویستیان بە کارمەندی بواری ئیتی یە و بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەبێت کار و پیداویستییەکانیان لەو بوارەدا ڕابپەڕێنرێت.    

 جێی باسە بواری زانستی ئەلەکترۆنی (IT) کەسانی کارامە لە سویددا نادۆزنە بۆیە ناچار پەنا دەبەنە بەر داواکردنی کەسانی بیانی لە چواردەوری دونیاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ماوەی بڕیاردان لەسەر داوای ئەو کەسانە لە لایەن دەستگەی کۆچەوە زۆر دەخایەنێت بەربەست بۆ گەشەی بواری ئی تی دروست بووە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".