Foto: Karl-Josef Hildenbrand/Scanpix

گەرما بەڕێوەیە بۆ سوید

دەستگەی کەشناسی (SMHI) هۆشداری سەبارەت هاتنی گەرمایەکی بەهێز لە ماوەی داهاتوودا بۆ سوید دەدات. لە هەرێمی سکۆنێ و بلێکینگێ چاوەڕێ دەکرێت پلەی گەرما بگاتە 26 پلەی سەدی و لە بەشەکانی دیکەی سویدیش چاوەڕوانی هاتنی شەپۆلی گەرما دەکرێت، گەر بێت و چەند ڕۆژێک بەو شێوەیە بەردەوام بێت پیر و نەخۆشەکان بەرگەی ناگرن، هەربۆیە ئامانجی دەستگەی کەشناسی لەم هۆشدارییە ئەوەیە تا کۆمۆن و پارێزگاکان لە ئامادەباشیدا بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".