کۆمۆنەکان بوار بۆ زمانی زگماکی ناڕەخسێن

هەرچەندە ماوەی سێ ساڵە یاسای تایبەت بە کەمینە نەتەوایەتییەکانی وەک ڕۆمەنی لە سویددا هاتۆتە ئارا بەڵام تا ئێستا کۆمۆنەکانی سوید بە پێی پێویست مافی فێربوونی زمانی دایک دەستبەر ناکەن، لە حاڵی حازردا کەمتر لە نیوەی کۆمۆنەکان وانەی زمانی زگماکی دەدەن.

یۆن پێتەرشۆن بەرپرسی لیژنەی رۆمەنییەکان لە کۆمۆنی هێلسینگبۆری ڕەخنە لەم بارودۆخە دەگرێت.

-  پیادەکردنی ئەو یاسایە زۆر بە خراپی چۆتە پێش و تا ئێستا پەیوەندییەکی ئەوتۆ سەبارەت بە زمان و کلتور لەگەڵ کۆمۆندا نەبووە. 

لەلایەکی دیکە ئان ماری ئالیەمو لە بەڕێوەبەرایەتی هەریێمی ستۆکهۆلمەوە دەڵێت پێ دەچێت تا ئێستا کۆمۆنەکان زانیاریان سەبارەت بە سیاسەتی تایبەت بە کەمینەکان و مافەکانیان نییە.

بۆ چارەسەری ئەو پرسە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی ستۆکهۆلم کۆرشێکی تایبەت سەبارەت بە یاسای مافی کەمینەکانی سوید بۆ کارمەندانی کۆمۆن و پارێزگاکان ساز دەدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".