Foto: Gorm Kallestad/Scanpix.

زۆربەی ئەو شۆفێرانەی ئالکولۆس وەردەگرن مەرجەکان پڕ دەکەنەوە

زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی مەستییەوە لە ترافیکدا گیراون و لەبری لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ئامێری پشکنینی کحول (Alkolås) بەکاردێنن مەرجەکان پڕدەکەنەوە. بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) لە سەدا 96 ی ئەو کەسانە لەماوەی ساڵی ڕابوردوودا  بەرنامەی کۆنترۆڵی کحولیان لە ڕێی ئامێری پشکنینەوە بەسەرکەوتووی تێپەڕاندووە.

لە ساڵی پارەوە ڕێساکان گۆڕان بەشێوەیەک کە یان دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک مۆڵەتی شۆفێری لێ بسەندرێتەوە یاخود ئامێری پشکنینی کحول لە خوێندا، جا لەو کاتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە داوای ئامێری کۆنترۆڵکردنی کحولیان کردبوو لە سەدا 10 ەوە زیادی کرد بۆ لە سەدا 31. هۆکار ئەوەیە ئەو کەسەی بە مەستی لە ترافیکدا بگیرێت بۆ ماوەی ساڵێک مۆڵەتی شۆفێری لێ دەسنرێتەوە و نرخی ئامێری کۆنترۆڵی کحولیش نیواونیو کەم بۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista