Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

زلاتان لەکاتی یارییەکەی دوێنێیدا پەلامار درا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 24 juli 2013 kl 17.00
Foto: Maja Suslin/Scanpix

یەکێک لە بینەرانی یارییە دۆستانەکەی دوێنێی نێوان تیپی هاممەربی سویدی و پاریس سانتجێرمانی فەڕەنسی ڕایکردە نێو گۆرەپانی یارییەکە و پەلاماری یاریزانی بەناوبانگی سویدی زلاتان ئیبراهیموڤیچی دا. یاریزان بیللی بێرنتسۆن دەڵێت هەر ئەوەندەم گوێ لێبوو کەسێک هاواری دەکرد ”زلاتان تۆ خودای منیت!” بەڵام زلاتان بەو ڕووداوە هیچ سەرسام نەبوو و هەوڵی دەدا بینەران بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان.

 ئەم رووداوە دوای 45 دەقیقە لە دەستپێکردنی یارییەکە لە گۆڕەپانی (Tele2 Arena) لە ستۆکهۆلم ڕوویدا هەرچەندە ئاسایشی گۆڕەپانەکە لەلایەن پاسەوانانەوە توندوتۆڵە و 475 کامێرای چاودێریش دانراون.  

 جێی باسە کێشەی پەلاماردانی یاریزانان لەکاتی یاریکردندا چەند جارێک لە سوید دووبارە بۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".