Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنانی سوید لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپی کرانە دەرەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 25 juli 2013 kl 10.29
Lotta Schelin. Foto: Björn Larsson Rosvall/Scanpix

لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپی تۆپی پێی ژنان سوید بە بێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ ئەڵمانیا یارییەکەی دۆڕاند بەو شێوەیە سوید لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە.  گۆڵەکەی ئەڵمانیا لە خولەکی 33 ی یارییەکەدا تۆمار کرا، لۆتتا شێلین یەکێک لە هێرشبەرە ناودارەکانی تیپی سوید دەڵێت زۆر نائومێد بووین و هیوامان ئەوە بوو یاری کۆتایی لە گۆڕەپانی (Friends Arena) لە ستۆکهۆلم ساز بدەین.        

جێی باسە گۆڵەکەی ئەڵمانیا لە خولەکی 33 ی یارییەکەدا تۆمار کرا، سویدیش لە خولەکی 62 دا گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام لەلایەن دادوەری یاریەکەوە پەسەند نەکرا. لە خولی تۆپی پێی ئەوروپیدا بە پێچەوانەی پاڵەوانێتی جیهانییەوە لەسەر میدالیای برۆنزی یاری لە نیوان دۆراوەکانی خولی بەر لە کۆتایی ئەنجام نادرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".