Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ناڕەزایی دژ بە داخستنی کەناڵە کوردییەکان ساز درا

foto: scanpix

بە دەستپیشخەری گروپێکی کوردی لە سوید بە ناوی مەجلیسی گەل ئەمڕۆ کاتژمێر یەک لەبەردەم باڵێۆزخانەی دانمارکی لە کونگسترێدگۆردەن خۆپیشاندانێک ساز دەرا دژ بە بڕیاری داخستنی سێ کەناڵی کوردی کە لەو دانمارکەوە پەخش دەکرا (Roj TV, Nuce TV, MMC).  خۆپیشاندەران نامەیەکیان بەچەند مەرجێکەوە دایە دەست باڵێۆزخانەی دانمارکی.

جێی باسە ڕۆژی سێی ئەم مانگە بوو دادگای تێهەڵچوونەوەی دانمارک (hovrätt) ڕایگەیاند کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردی ڕۆژ تێڤێ تاوانبارە بە پیشێلکردنی یاسای تیرۆر لە دانمارک و بەو پێیە پەخشی تەلەفزیۆنی ڕۆژ تێڤێ قەدەغەیە و ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لەو کەناڵە بە ملیۆنەها کرۆن تاوانە سزا دراوە.       

دادگا هۆکاری ئەم بریارە  دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆژ تیڤی لە بەرنامەکانیدا بە ئاشکرا پشتگیری لە هێزی چەکداریی پەکەکە کردووە کە دژ بە دەوڵەتی تورکیا دەجەنگێت و پشتگیریی ماددی ئەو ڕێکخراوەشی کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە لە یاسای دانمارکدا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی تۆمار کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".