Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگایی ساختەکارییە ملیۆنییەکە دەستی پێکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 25 juli 2013 kl 11.59
Foto: Scanpix

 ئەمڕۆ دادگاییەکی بەرفروان سەبارەت بە دۆزی فیزۆتێراپیستێک (sjukgymnast) کە پێشتر وەک سیاسەتوان کاری کردووە لە هەرێمی ڤارملاند دەست پێ دەکات. ئەو ژنە 58 ساڵانەیە نزیکەی پێنج ملیۆن کرۆنی بەساختە لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمەکەی سەندووە بەبیانووی خەرجی ئەو نەخۆشانەی سەردانیان کردووە بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەو ژمارە نەخۆشی ئەو باسی لێ کردبوو لە ڕاستیدا نەبوون.

لەمڕۆوە چاوەڕێ دەکرێت هەژدە ڕۆژ دادگایی لە دادگایی سەرەتایی ڤارملاند سەبارەت بەو دۆزە بەڕێوە بچێت تێیدا زیاد لە 180 کەس شایەتی دەدەن کە 174 یان سەبارەت بەو سەردانی ئەو نەخۆشانەیە کە فیزۆتێراپیستەکە هەلیبەستوون و پارەی پێ وەرگرتووە.   

 ئەو ژنە گومانلێکراوە تا ئێستا نکوڵی لە ئەنجامدانی ئەو کارانە دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".