Foto: Janerik Henriksson/Scanpix.

حوکوومەت دژ بە گێچەڵی ئینتەرنێتی کار دەکات

بۆ بەرگرتن لە بەرفراوانبوونی ڕق و کینەی ئینتەرنێتی حوکوومەت چوار ملیۆن کرۆن بۆ ڕێگەچارەکان تەرخان دەکات، ئەو ئەرکە دراوەتە دەست سەرۆکایەتیی کاروباری لاوان (Ungdomsstyrelsen)کە ئەرکی سەرەکییان هۆشیارکردنەوەی لاوان دەبێت سەبارەت سنووری نێوان گفتوگۆی ئاسایی و گێچەڵ و هەڕەشەی ئینتەرنێتی.

وەزیری پرسی یەکسانی مارییا ئارنهۆلم لەسەر لیستی گەلی لیبراڵ دەڵێت کاتێک خەڵکی لە ریی ئینتەرنێتەوە یاخود لە ڕێی دیکەوە گێچەڵ و هەڕەشە دەکەن و ڕق و کینە بڵاو دەکەنەوە ئەمانە متمانە بەکۆمەڵگە لەق دەکەن بەڵام دژ بە دیموکراتیشن.

ئارنهۆلم هەروەها دەڵێت ئەم جۆرە گێجەڵ و ڕق و کینەیە هەموو کەسێکی پێوە دەبێت بەڵام زیاتر ژنان دەبنە قوربانی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".