Foto: Hasse Holmberg/Scanpix.

کتێبە دزراوەکان لە ڕێوڕەسمێکدا گەڕێندرانەوە

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دوێنێ لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمەریکا دوو لەو کتێبە دزراوانە گەڕێندرانەوە بۆ سوید کە لەلایەن کارمەندێکی کتێبخانەی شاهانە لە ستۆکهۆلم (Kungliga Biblioteket) دزرابوون. گونیللا هاردەنباری بەرپرسی گشتی کتێبخانەی شاهانە سەرسامە بەو کارەی ئەمەریکا بۆ دۆزینەوەی ئەم کتێبانە ئەنجامی داوە و دەڵێت چ کارێکی گەورەیان ئەنجام داوە و هەست بە بەپرسێتییان جێی سەرسامییە.

جێی باسە سەرجەم 62 کتێب دزرابوون کە دواتر یەکێکیان دۆزرایەوە ئینجا دوێنێش دوو کتێبی بەنرخی دیکەیان دۆزرایەوە کە یەکێکیان باس لە مێژووی لویزیانایە و ئەوی دیکەیان میسیسیپی، هەر دوو کتێبەکە لە کۆتایی 1600 ەکاندا نوسراون. ئەو دوو کتێبە پێش پانزە ساڵ لەلایەن کتێبفرۆشێکەوە لە مەزادێکدا کڕدرابوو کە دواتر فرۆشتبووی بە کەسێکی دیکە.  بەڵام کاتێک ئەم کتێبفرۆسە بەسەرهاتی ئەو دوو کتێبە لە دەستگەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکی (FBI) دەبیستێت هەردوو کتێبەکە لە کڕیارەکە دەکرێتەوە بە بڕی 800 هەزار کرۆنی سویدی تا دوێنێ لە ریوڕەسمێکی تایبەتدا گەڕێنرانەوە بۆ کتێبخانەی شاهانەی سوید.  

جێی ئاماژەیە ئەو کارمەندەی کتێبەکانی دزی بوو دوای ئاشکرابوونی کارەکەی خۆی کوشت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".