Foto: Bertil Enevåg Ericson/Scanpix

زۆرینەی پزیشکە سویدییەکان بڕوانامەی دەرەوەیان هەیە

یەک لە چواری ئەو کارمەندانەی لە بواری تەندروستی سویدیدا کار دەکەن لە دەرەوەی وڵات خوێندویانە، بە پێی ڕاپۆرتی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ڕێژەیە دووجا زیاترە بەراورد بە ساڵی 1995. هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە ساڵی 2003 ەوە نیوەی ئەو پێناسەی پزیشکیانەی ساڵانە تۆمار دەکرێن لەسەر پاشخانی خوێندنی دەرەوەی سویدە.

لێکۆڵەوەر لە سەندیکای پزیشکانی سوید سڤانتێ پێتەرشۆن دەڵێت بەبێ ئەم سەرچاوەیە واتا پزیشکانی بڕاوانامەداری دەرەوەی وڵات سوید توشی قەیرانی بێپزیشکی دێت.  

هۆکاری ئەم دیاردەیەش ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکە سویدییەکانی لە دەرەوەی سوید دەخوێنن ئەویش بەهۆی ئەوەی کە لە سویددا کورسییەکانی خوێندنی پزیشکی کەمن بەپێی سکرتێری دەوڵەتی لە وەزارەتی کاروباری خوێندنەوە پێتەر هونێت کە دەڵێت بۆ ئەوەی ئاستی کارامەیی و چۆنییەتی پزیشکی بەرز ڕابگیرێت ژمارەی کورسی خوێندنی پزیشکی کەمە بەڵام سوید دەبیت چیتر پشت بە خۆی ببەستێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".