کێشەی ماڵپەڕە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر کرا

سیستێمی بلییەت کڕینی ئینتەرنێتی هێلێ ئاسنینی و ماڵپەڕی پۆست و ماڵپەڕی چەند لاپەڕەیەکی هاتوچۆی ناوخۆی ستۆکهۆلم ئەم بەیانییە و تا نیوەڕۆ لەکار کەوتبوون. هۆکاری وەستانی هاوکاتی ئەو ماڵپەڕانە جێی پرسیار نییە لەبەرئەوەی هەموویان پشت بە کۆمپانیایەکی ئینتەرنێتی دەبەستن کە لە حاڵی حازردا کێشەی گەورەی هەیە، ئەم نیوەڕۆیە کۆمپانیای هاتوچۆی پارێزگای ستۆکهۆلم (SL) ڕایگەیاند کە لەگەڵ کۆمپانیای ئینتەرنێتییەکە خەریکی دۆزینەوەی هەڵەکان بوون و لە سەعات یەکەوە ماڵپەڕی (SL) و پۆست کەوتوونەتەوە کار.   

جێی باسە کۆمپانیای هاتوچۆی پارێزگای ستۆکهۆلم جگە لە ماڵپەڕەکەیان سیستێمی زانیاریدانی ئەلەکترۆنی ڕێگاوبانەکان و ئامێری کڕینی بلیتەکانیشیان لەکار کەوتبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".