ئەو پۆلیسەی لە پیاوێکی مەستی دابوو لە کار دوورخرایەوە

ئەو پۆلیسەی شاری ستۆکهۆلم کە لە فیلمێکدا دەرکەوتووە بە دار و سەگەکەی لە پیاوێکی مەست دەدات لەلایەن دەستگەی پۆلیسەوە بە گومانی ئازاردان و هەڵەی پیشەیی لەکارەکەی دوور دەخڕیتەوە ئەم بڕیارە لەماوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزەکەی بەردەوام دەبێت. جێێ باسە لە فیلەمەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو پۆلیسە چواردە جار بە دارەکەی دەستی لە پیاوە مەستەکە دەدات و سەگەکەشی پەلاماری دەدات.  دوێنێ دادگای سەرەتایی ستۆکهۆلم ڕایگەیاند کە بە گومانی ئازاردان و هەڵەی پیشەیی لەو پۆلیسە دەکۆڵرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".