Foto: Leif R Jansson, Fredrik Sandberg/Scanpix Foto: Sveriges Radio

ئەنجامدەرانی پشێوییەکانی هیوسبی نادۆزرێنەوە

لە سەرجەم 400 سکاڵاکانی تایبەت بە پشێوەییەکانی هیوسبی لەسەدا 90 یان لەلایەن پۆلیسەوە داخراون، پۆلیس دەڵێن هۆکاری داخستنی ئەو دۆزانە و لێنەکۆڵینەوە لێیان نەبوونی بەڵگە و نەناسینەوەی ئەنجامدەرانی پشێوییەکانە.

-  هەندێک لەو سکاڵایانە لەو جۆرەن کە بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت لێبکۆڵرێتەوە دانیێل ئۆنگێمان پۆلیسی لێکۆڵەوەر دەڵێت بۆ نموونە هیچ شایەتحاڵێک لەسەر سکاڵاکە نییە. ئەوەشی کە ناسینەوەی ئەنجامدەرانی پشێوییەکان لە فیلمی کامێرەکانی چاودێرییەوە زەحمەتە لەبەرئەوەی کە خەڵکێکی زۆرن کۆبونەتەوە و شوێنەکە تاریکە و بەشدرابوانی پشێوەییەکەش دەمامکیان بەستووە.

ئەم هەواڵە بۆتە جێی نیگەرانی یەکێک لە دانیشتوانی هیوسبی مارێێلا رومان کە دەڵێت پۆلیس کارێکی باش ناکات و داخستنی لەسەدا نەوەدی دۆزەکان شۆکهێنە. پۆلیس دەبێت کاری زیاتر بۆ ئەو پرسە بکەن و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.

بەبیر دێنمەوە لە 19 مانگی مایدا بوو شەڕ و پشێوی لە گەڕەکی هیوسبی لە ستۆکهۆلم کەوتەوە کە ژمارەیەک لاو پۆلیسیان بەردباران دەکرد و ئوتومبێلیان دەسووتاند، ئەم پشێوەییە نزیکەی دە ڕۆژی خایاند و چەند گەڕەکێکی ستۆکهۆلمی گرتەوە. تا ئێستاش کەسێک بە تاوانی سووتاندنی ئوتومبێل زیندانی کراوە و دوو کەسیش سزای تاوانە دراون یەکێکیان بەهۆی ئەوەی ماددەی هۆشبەر و ئەوی دیکەیان گازی فرمێسکڕێژی بەکر هێناوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".