سەلام کوردا و شەماڵ سەدر لە بەر دەم لۆریی سووتێنراوی فرۆشگەی کوردا. وێنە: ناسری سینا

بۆ سكاڵا لە سەر نائارامییەکانی هوسبی بە هیچ کوێ نەگەیشتن؟

4:10 min

بە دوای ئەو نائارامییانەی لە بەهاری ڕابردوودا لە گەڕەکە بیانیچڕەکانی دەوروبەری ستۆکهۆڵم هاتنە پێش، زوربەی هەرە زۆری سکاڵاکانی لای پۆلیس داخران. بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت دەڵێ نەوەد لەسەدی ئەو چوارسەد سکاڵا تۆمارکراوەی لای پۆلیس، بەبێ هیچ ئاکامێک بۆ هەمیشە داخران و بەدواداچوونی بۆ ناکرێت.

شەوی ١٩ی مانگی مای ئەمساڵ نائارامییەکانی گەڕەکی هوسبی بە بەردهاویشتن و ئوتومبێلسووتاندن دەستی پێکرد. دواتریش لەم گەڕەکە هاتە دەرێ و تەشەنەی هەندێ گەڕەکی‌تری پارێزگای ستۆکهۆڵمی کرد و سەرجەم دە ڕۆژی خایاند. لەم ناوەدا ٤٠٠ سکاڵا تۆمار کران کە پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بە بشێوییەکانەوە هەبوو. زوربەی ئەم سکاڵایانەش سەر لە ئاخر لە لایەن پۆلیسەوە داخران و بەدواداچوونیان بۆ ناکرێ.

هۆی ئەم بێئەنجامییەی سكاڵاکان لە گوێن پۆلیس ئەوەیە کە گرێپووچکەی وەها کردنەوەی زەحمەتە، شاهیدێک لە گۆڕێدا نییە، کەس هیچی نەبینیوە، قەرەباڵغ بووە و خەڵکێکی زۆریش سەروسیمایان داپۆشیوە. تاریک بووە و پۆلیسیش بۆ بەڵگەی زۆرتری پێویستە بێجگە لەوەی تەنیا هەر سەیری هەندێ دیمەن بکات.

شەماڵی سەدر یەکێ لە دانیشتووانی گەڕەکی هوسبی پێشتر کاتێ نائارامییەکان، ڕوانگەکانی خۆی لە سەر پێویستیی گرنگیدان و سەرنجی زیاتری کاربەدەستانی حوکوومەت بە گەڕەکە بەپەراوێزخراوەکانی بۆ زایەلە باسکردووە. لێی دەپرسم کە چۆن دەڕوانێتە کاری پۆلیس کە سكاڵاکانی نەگەیاندۆتە هیچ کوێ؟

جێی باسە کە پۆلیس ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ١٦ کەسی وەک گومانلێکراوی بشێوییەکان دیاریکردووە و دە حاڵەتی ئەم شکایەتانە هێشتا کاریان لە سەر نەکراوە. هەندێ دانیشتووی ئەم گەرەکانەش هەن کە ڕەخنەیان ئەوەیان لە پۆلیسی سوید هەیە کە لە پێناو ناساندن و سزادانی خوڵقێنەرانی ئەم نائارامییانە هیچی نەکردووە و کەمتەرخەم بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista