دزینی پێناسە زیادی کردووە

ژمارەی دزینی پێناس زیادی کردووە، ساڵی پار 65 هەزار سویدی پێناسەکانیان لەلایەن ساختەکارانەوە دەستبەسەرا گیراوە، ئێستا کۆمەڵەی بەرگرتن لە دزی داوا
دەکەن هەموو کەسێک مافی داخستن یاخود لەکارخستنی پێناسەکەی هەبێت، لەبەرئەوەی لەحالێ حازردا تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەیە پێناسەکەیان لەکار بخەن کە لێیان دزراوە نەک کەسانێک کە گومانی دزینی پێناسەکەیان دەکەن.

لەکارخستنی پێناسەش مانای ئەوەیە کەس ناتوانێت ژمارەی کەسێکی دیکە و پێناسەکەی بۆ مەبەستی قەرزکردن و شتومەککرین بەکاربهێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".