Foto: Scanpix. Montage: Sveriges Radio

بیلدت و ئەلمەجدوب لە تویتەر دەبێتە دەمەقاڵەیان

وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت لەگەڵ باڵێۆزی میسری ئوسامە ئەلمەجدوب لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی تویتەر دەبێتە دەمەبۆڵەیان کاتێک بیلدت ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو دەنوسێ ترس دایگرتووم لە کوشتنی ئەو ژمارە زۆرەی خۆپیشاندەران لە میسر، هێزەکانی ئاسایش نابێت خۆ لە ئەرکی خۆیان بدزنەوە. دوای چەند سەعاتێک باڵێۆزی میسری ئەلمەجدوب وەڵامی بیلدت دەداتەوە و دەڵێت ڕاستە کارێکی ترسناکە بەڵام ئەو خۆپیشاندەرانە کەسانی بێتاوان و سیڤیل نین بەڵکە خەڵکی چەکدارن، پێم وایە ئەلمەجدوب نوسیویەتی بۆ سویدییەکان ئاسان نییە لەو بارودۆخە تێبگەن.  

بلیدت وەڵامی باڵێۆزی میسری دەداتەوە و دەنوسێ مەبەستت ئەوەیە خۆپیشاندەران خۆیان تەقەیان لە خۆیان کردووە، هەوڵ بە شتێکی باشتر بنووسیت. ئەلمەجدوبیش لە وەڵامی بیلدت دەڵێ خۆپیشاندان جیاوازە لە تەقەکردن، ئەوی ئەو پۆلیسانەی تەقەیان لێ دەکرێت چی بکەن؟

دەمەقاڵێکە لە تویتەر کەسانی دیکەی بۆ زیاد دەبێت و ئەلمەجدوبیش لەو ناوەدا بە ڕەخنە لە پۆلیسی سوید کۆتایی بە کۆمێنتەکانی دێنێت و دەنوسێ ئەی خۆ پۆلیسی سوید تەقەیان لە پیاوێکی 69 ساڵانە کرد کە تەنها چەقۆی پێ بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".