پێشنیاز کراوە نرخی سکاڵا گران بکرێت

دەستگەی دادگاکانی سوید بەنیازە نرخی تۆمارکردنی سکاڵا بۆ دادگادا لەسەر کێشەی بۆ نموونە کۆمپانیایەکی کارەبا، دوکاندارێک یاخود گێچەڵی ئینتەرنێتی گران بکات لە 450 کرۆنەوە بۆ 1900 کرۆن، ئامانج لەم پێشنیازە کەمکردنەوەی ئەو جۆرە سکاڵایانەیە کە بە سکاڵای تایبەت بە کێشەی سووک ناودەبرێن. دەرئەنجامەکانی ئەم پێشنیازە لەسەر تاکی کۆمەڵ قورس دەکەوێت بەڕای پرۆفێسۆری بواری مافی هاوڵاتی لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە مۆرتن شەلتز.

-  من ڕەخنەم لەم پێشنیازە زۆرە لەبەرئەوەی دەرگا بەڕووی هاوڵاتییانی کەمدەرامەتدا دادەخات،  کاتێک توشی خراپ مامەڵەکردن دێن بەهۆی دەستکورتییەوە ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".