foto:scanpix

ڤاتتەنفاڵ وزەی ئەتۆمی لە ڕوسیا دەکڕێت

کۆمپانیای دەوڵەتی ڤاتتەنفاڵ یەکەم کۆمپانیایە لە ڕۆژئاوا کە وزەی ئەتۆمی لە ڕوسیا دەکرێت، ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت نوسیوویەتی بازرگانییەکە بە تاقیکردنەوەیەک دەست پێ دەکات کە ناردنی جۆرێکی نوێیە لە وزەی ئەتۆمی لەلایەن کۆمپانیای دەوڵەتی (Rosatom)ی ڕوسی کە لە بنکەی وزەی ئەتۆمی ڤاتتەنفاڵ لە (Ringhals) لە هەرێمی هاللاند تاقی دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری بەشی وزەی ئەتۆمی لە ڤاتتەنفاڵ توربیۆن ڤالبۆری دەڵێت گەر دەرئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەیە باش بێت لە ساڵی 2020 دا دەست بە هێنانی وزەی ئەتۆمی لە ڕوسیاوە دەکرێت.

ئەوەی کە حوکوومەتی سوید لە ڕێی ڤاتتەنفاڵەوە گرێبەستی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ڕوسیا دەبەستێت جێی پرسیار و باسە، بۆ نموونە یاکوب هێدێنسکوگ لە ئینستتیوتی هێزی بەرگری دەڵێت ڕوسیا سیاسەتی وزە وەک ئامێرێک لە سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشدا بەکار دەهێنێت و دەیەوێت بیکاتە ئامێرێکی فشار بۆ چارەسەرکردنی هەندێک پرسی سیاسی.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".