foto:scanpix

داوای گۆڕینی ڕۆتینی تایبەت بە مافی پەناخوازیی هۆمۆسێکسوێل دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی (RFSL) تایبەت بە مافی هاوجنسخوازان، دووجنسخوازان و جنسوەگۆڕەکان  (hbt-personer) هەڵسەنگاندنی دەستگەی کۆچ بۆ داوای ئەو پەناخوازانەی کە بەتایبەت لە وڵاتی ئوگەندا و نەیجیریاوە دێنە سوید دژگۆیی و ناعەدالەتی تێدایە. بۆ بەرگرتن لەم کەموکورتییانە و تا بتوانرێت هەڵسەنگاندنێکی یەکانگیر لەسەر داوای پەناخوازیی ئەو کەسانە بکرێت دادگاکان لە ڕۆتینەکانی دەستگەی کۆچ دەکۆڵنەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی (RFSL) لە 44 داوای پەناخوازی نەیجیری 41 کیان ڕەتکراونەتەوە لە 58 کەسی ئوگەندیش داوای 50 یان ڕەتکراوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو دوو وڵاتە زۆر سەخت سزای کەسانی (hbt) دەدەن. بەپێی ڕاپەڕێنەری پرسی پەناخوازی لە کۆمەڵەی (RFSL) ستیگ ئۆکێ پێتەرشۆن داوای ئەو پەناخوازنە لەلایەن دەستگەی کۆچەوە دەرێتە ژێر پرسیاری نا پەسەندەوە وەک ئەوەی کە بۆچی لە وڵاتی خۆیان نەیاتوانیەوە پێناسە و هەڵسوکەوتی خۆیان بشارنەوە تا پێنەزانرێن. پێتەرشۆن دەڵێت جا ئەگەر خەڵکی پێشێلکاری ئەو یاسایەی وڵاتەکەیان نەکردایە ئێستاکەسانی (hbt) لەو وڵاتانەدا هەر نەدەبوو.

هەرچی کارمەندانی دەستگەی کۆچە لە ماوەی بەهاری ڕابوردوودا ڕاهێنان و خوێندنی تایبەتیان سەبارەت بە کەسانی (hbt) وەرگرتووە و ئێستاش لە چۆنییەتی پەیڕەوکردنی یاسا سەبارەت بەو دۆزانە دەکۆڵرێتەوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".