تاوانی ڕق وکینە دژ بە جولەکەکان لە مالمیۆ زیاد دەکات

ژمارەی ئەو سکاڵایانەی لەسەر تاوانی ڕق و کینە (hatbrott) دژ بە جولەکەکانی مالمیۆ نێردراونەتە پۆلیس زیادی کردووە، ساڵی پار 242 تاوانی ڕقوکینە دژ بە جولەکە تۆمارکراوە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 211 سێجا زیاترە. ڕۆژنامەی (Sydsvenskan) هەروەها نوسیوویەتی هەر لە مالمیۆ تاوانی ڕق وکینەدژ بە کەسانی (hbt)هاوجنسخوازان، دووجنسخوازان و جنسوەگۆڕەکانیش زیادی کردووە.

بەڵام تا ئێستا هیچ سکاڵایەک نەگەشتۆتە ئاستی حکوم و سزادان و پۆلیس بە نیازن لەمەو دوا لێکۆڵینەوەی باشتر لەو پرسە. جێێ باسە پێشتر ئەم جۆرە سکاڵایانە یەکسەر دادەخران بەڵام ئێستا گرنگیان پێ دەدرێت و لەحاڵی حازردا پێنج سکاڵا بەڕێوەن بۆ بەردەم دادوەری گشتی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".