Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

گومانلێکراوێک سکاڵای لەسەر خۆی تۆمار کرد

foto: scanpix

پیاوێکی 36 ساڵە دوێنێ لە باڵێۆزخانەی سوید لە وارشۆی پایتەختی پۆلۆنیا بە گومانی کوشتنی ژنێکی 23 ساڵانە سکاڵای لەسەر خۆی تۆمار کرد. دوای خۆ بەدەستەوەدانی پۆلیسی پۆلۆنیش دەستگیریان کرد و ئێستا لە چۆنییەتی ڕادەستکردنەوەی بۆ سوید دەکۆڵرێتەوە. جێی باسە ئەو گومانلێکراوە ناسیاوی ئەوژنە 23 ساڵانەیەیە کە دایکی دوو منداڵە و لە 30 مانگی ڕابوردووەوە لە کۆمۆنی ترۆڵهێتان لە سوید دیار نەمابوو، لەو کاتەوە پۆلیسی سویدی و پۆلیسی نێودەوڵەتی بەدوای ئەو پیاوەدا دەگەڕێن.

بەبیردێنمەوە ڕۆژی یەکشەممەی 30 مانگی ڕابوردوو کەسێک چەند دڵۆپە خوێنێک لە پلیکانەی نێو بیناکەیدا دەبینێت پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە کاتێک دێنە ماڵی ژنە خوێنێکی زۆر و یەکێک لە مناڵەکانی دەبینن بەڵام تەرمی ژنەکە نادۆزنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".