foto: scanpix

کۆمەڵە وەرزشییەکان قەرزدارن

یەک لە دوانزەی کۆمەڵەی هەڵبژاردە وەرزشییەکان (elitidrottföreningar) لە سویددا قەرزدارن و لە دەستگەی دەباغە تۆماری دەوڵەتیی قەرز (kronofogden) تۆمار کراون. زۆربەی قەرزەکانیش باجی نەدراوە بە پێی بەدواداچوونێکی دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید (Ekot). نموونەیەک تیپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سریانییەکانە (Syrianska) لە گەڕەکی سیۆدەرتێلییەی ستۆکهۆلمە کە زیاد لە نیو ملیۆن کرۆن قەرزاری دەوڵەتە و تیپی (innebandy) یورگۆردەنی ژنان نزیکەی 344 هەزار کرۆن قەرزیان لە دەستگەی دەباغە لەسەر تۆمار کراوە.

بەرپرسی (innebandy) ژنان ماگنوس گوستافسۆن دەڵێت هەڵسوڕاندندی تیپێکی هەڵبژاردە گرانە.   

جێی باسە بەدواداچوونەکەی ئێکۆت بۆ 160 تیپی فوتبۆڵ، هۆکی، هاندبۆڵ، ئینێباندی، باسکە و سپیدوەی کراوە، لەسەدا 56 ی ئەو تیپانە تۆمارێکیان لە دەستگەی دەباغە هەیە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".