Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

نوسین و وێنەی ڕێ پێنەدراو لە شوێنە گشتییەکان کەم بۆتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 30 juli 2013 kl 16.12
foto: Björn Larsson Ask/ scanpix

ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە نوسین و وێنەکێشیی ڕێ پێنەدراوی سەر دیوار و نێو شەمەنەدەفەرەکان، بەسویدی(klotter) لە ماوەی ئەم چوار ساڵەی دوایی لە سویددا کەم بۆتەوە، بەپێی دەستگەی بەرگرتن لە تاوان (Brå) ساڵی  پار 53 هەزار سکاڵا بەراورد بە  77 هەزار سکاڵآ کە لە ساڵی 2009 تۆمارکراوە، واتا کلۆتتەر بە لەسەدا 32 کەمی کردووە. جانێت هێگێدوس لەکۆمپانیای هاتووچۆی گشتی (SL) دەڵێت کەمبوونەوەی نوسین و  وێنەکێشانی ڕێ پێنەدراو لە شوێنە گشتییەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی پاسەوان و کامێرەکانی چاودێری لە شوێنە گشتییەکانی وەک وێستەگەی شەمەندەفەر و ئوتوبوسەکان، ئێستا خەڵکی دەزانن کامێرا چاوی لێیانە و گەر ئەو کارە بکەن دەستگیر دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".