وێنەی شیار عەلی لە فەیسبووکی ئەو وەرگیراوە

کوردانی سوید بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندان دەکەن

وتووێژ لەگەڵ شیار عەلی
7:54 min

بۆ پاراستن و پشتگیریی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی لە لایەن جەبهەتولنوسرە و دەوڵەتی ئیسلامیی عیراق و بیلادی شام سەر بە ئەلقاعیدەوە لێیان دەکرێ، سەعات پێنجی ئەم ئیوارەیە خۆپێشاندانێک لە میدبۆریارپلاتسێنی ستۆکهۆڵم پێکدێ.
شیار عەلی نوێنەری پەیەدە لە سوید وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە: ئەم هەڕەشانەی باسیان لێوە دەکرێ چین؟ دەگوترێ کە جەبهەتولنوسرە ئەم قسانەی وەدرۆ خستۆتەوە کە هەڕەشەیان لە کوردان کردبێ.

ڕاگەیاندنی سەفەربەری (واتا بارودۆخی شەڕ) لە لایەن ی.پ.گ یەکێتییا پاراستنا گەل، ئە وباڵە سەربازییەی لە لایەن پ.ی.دەوە پشتیوانی دەکرێ بە چ مانایەکە؟  کارتێکەریی ئەم حاڵەتە لە سەر کوردانی سوید چییە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".