Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بیارێلد: لێدوانی سیاسەتمەداران لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فەرمییە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 31 juli 2013 kl 14.52
foto:scanpix

کۆمێنت و نوسینی سیاسەتوانان لە فەیسبووک و تویتتەر لێدوانی شەخسین یاخود دەبێت وەک لێدوانی فەرمی چاویان لێبکرێت؟ بەڕای پرۆفێسۆر و سیاسەتناس ئولف بیارێلد دەبێت وەک لێدوانی فەرمی حسابیان بۆ بکرێت.

-  بەڵێ من پێموایە دەبێت حسابی لێدوانی فەرمییان بۆ بکرێت، مەبەستم ئەوەیە ئولف بیارێلد پرۆفێسۆر و سیاسەتناس لە زانکۆی یۆتۆبۆرییەوە دەڵێت ئەوەی سیاسسەتمەداران لە فەیسبوک و تویتتتەر دەینوسن دەکرێت بەراورد بکرێت بەو نوسین و لێدوانانەی بۆ نموونە لە ڕۆژنامەکاندا دەنوسرێت یاخود لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکاندا بڵاو دەبێتەوە.  بیارێلد دەڵێت ئەوەی کە بۆ نموونە وەزیری دەرەوە دەیڵێت لە کەسێکەوە دێت بەڵام ئەوەی دەیڵێن سەنگێکی سیاسی هەیە و ڕێک وەک لێدوانێکی فەرمییە لە زەمەنی پێش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئەم قسانەی پرۆفێسۆر بیارێلد  لە کاتێکدایە کە لەماوەی پشووی هەفتەی ڕابوردوودا وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت  لەگەڵ باڵێۆزی میسر ئوسامە ئەلمەجدوب لەسەر پرسی ئاسایش و کوشتنی خۆپیشاندەران باسێکی گەرم و ڕەخنەگرانە لە لایەن هەردوولاوە کەوتەوە. ئەو گفتوگۆیەی هەردوو سیاسەتمەدار پرسیاری ئەوەی ناوەتەوە کە ئاخۆ وتە و لێدوانی سیاسەتمەداران لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتتەر  بەهەند بگیرێت و حسابی لێدوانی فەرمییان بۆ بکرێت یان نا؟ بەڕای بیارێلد دەبێت وەک لێدوانی فەرمی چاویان لێ بکرێت نەک وەک ڕای شەخسی.  

-    شتێکی سەیر دەبێت گەر وەک ڕای شەخسی چاو لێبکرێن کاتێک دەکرێت وا بێت کە لێدوان یاخود کۆمێنەتەکەیان لەسەر پرسێکی دەرەوەی بواری سیاسەت بێت، بۆ نموونە ڕای کارل بیلد لەسەر پرسی ڕاوی گورگەکان، کە پرسێکە بۆ زۆر لایەن زۆر وروژێنەرە بەڵام پرسێکە دەکەوێتە دەرەوەی بەرپرسێتی بیلد وەک وەزیری دەرەوە. گەرنا بیارێلد دەڵێت ئەوەی کە سیاسەتمەداران لە تۆڕەکۆمەڵایاتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتتەر سەبارەت بە پرسێکی سیاسی یاخود پرسێکی پەیوەند بە بواری کارەکەیان دەینووسن ناکرێت وەک ڕای شەخسی چاوی لێبکرێت.

جا یەکێک لە لایەنە باشەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەوەیە کە سیاسەتمەداران چیتر ناتوانن بڵێن قسەکانمان لەلایەن مێدیاوە وەک خۆی نەگەیەنراوە  بەڵکە لەم حاڵەدا کاتێک لە تویتتەر دەنوسن خۆیان نوسەری بابەتەکەیانن. ئیتر لەسەر سیاسەتمەدار خۆیەتی کە ئاگاداری نوسین و لێدوانەکانی خۆی بێت و چۆنیان دادەڕێژێت، بیاریلد دەڵێت.

ئەوەشی کە سیاسەتمەداران تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکار دێنن دەرگای پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕای گشتی دەکاتەوە و بنەماکانی دیموکراتی بەهێزتر دەکات بەڵام  بۆ ئەو لایەن و کەسانەی کە بەدواداچوون بۆ وتار و لێدوانی سیاسەتمەداران دەکەن کاریان سەخت دەبێت ئەوەیش بەهۆی زۆربوونی لێدوان و پلاتفۆرمەکانەوە کە چیتر وای لێهاتووە کە لێدوانی سیاسی بوارەکەی زۆر بەرفراوان بووە و کۆکردنەوە و فریاکەوتنی هەموویان چیتر کارێکی ئاسان نییە.

بەڵام لەگەڵ ئەم لایەنە شدا پرۆفێسۆر بیارێلد دەڵێت هێشتا هەر لایەنە باشەکانی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تای لە تەرازووەکەدا قورسترە  لەبەرئەوەی  ئەو خێرایی و کراوەییە لە پەیوەندی نێوان سیاستمەدار و خەڵکیدا بوار بۆ گفتوگۆیەکی کراوەی مەدەنی  دەڕەخسێنێت کە بنەماکانی دیموکراسی بەهێز دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".