Photo: Maja Suslin/Scanpix.

ژمارەی خنکاوەکانی ئەم هاوینە زۆر بوون

ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم هاوینە لەکاتی مەلەکردندا خنکاون بەراورد بە ساڵی ڕابوردوو زیادی کردووە، تەنها لەماوەی پشووی هافتەی ڕابوردوودا شەش کەس خنکاون. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی ‌هاوڕێیانی ژیانپارێزیی سویدی (Svenska livräddningssällskapet) لە ماوەی ئەمساڵدا و تا ئێستا نزیکەی 80 کەس خنکاون واتا 17 کەس زیاتر بەراورد بە ساڵی ڕابوردوو.نۆ لەدەی ئەو کەسانەشی لەماوەی ئەم دە ساڵەی ڕابوردوودا بوونەتە قوربانی لە ڕەگەزی پیاو بوون.  

ڕێکخراوی هاوڕێیانی ژیانپارێزیی سویدی دەڵێن لە چاو ئەو هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییانەی بڵاویان دەکەینەوە دەبوا ژمارەی خنکان کەمبوایەتەوە بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەوەیە، بۆیە بەرپرسی گشتی ڕێکخراوەکە کارین براند دەڵێت گومان لەوە دەکەین زانیارییەکانمان بە دروستی وەربگیرێت کاتێک بۆ نموونە خەڵکی ئاگادار دەکەینەوە لەوەی کە لە تواناکانی خۆیان زۆر دڵنیا نەبن و دەبێت بزانن کە ئاو ئەمانی نییە، ئەوەشی کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو کەس بیت تا بتوانین بە دڵنیاییەوە مەلە بکەیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".