Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پیاوان بە مۆڵەتی باوکایەتی پشووی هاوینەیان درێژ دەکەنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 augusti 2013 kl 11.03
Foto: Scanpix

بەپێی ئامارێکی نوێ باوکان بۆ درێژکردنەوەی پشووی هاوینەیان مۆڵەتی باوکایەتی بەکار دەهێنن، بۆ نموونە لە ماوەی مانگی ئاگوستیدا باوکان لەسەدا 33ی مۆڵەتی دایکوباوکایەتییان بەکارهێناوە کەچی لە مانگی دێسەمبەردا لەسەدا 20 بووە.

یەکێک لەو باوکانە رانجیت سینگە لە گەڕەکی تومبا لە ستۆکهۆلمەوە دەڵێت

-  خۆشترە لە هاویندا پشووت هەبێت وەک لە زستان،  سینگ دەڵێت هاوینان دەتوانی کاتێکی خۆش لەگەڵ منداڵەکانت بەسەر بەریت، یارییان لەگەڵ بکەیت و بیانبەیتە کەنار دەریا و پێکەوە لە دەرەوە نان بخۆیت.

جێی باسە دەستگە سویدییەکان دەیان ساڵە لە هەوڵی هاندانی باوکاندان تا مۆڵەتی چاودیری منداڵان لە بری دایکان وەربگرن بەڵام ئەوەی کە زیاتر کاریگەری هەبووە تەرخانکردنی دوو مانگی مۆڵەتی دایوکوباوکایەتییە بۆ باوکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".