Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

تەنگیی ماڵی فێرخوازان بۆتە سەرچاوەی پیسوپۆخڵی

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 5 augusti 2013 kl 12.00

 بەهۆی تەنگی و بێ جێییەوە ماڵی فێرخوازان بۆتە مۆڵگەی کیچ و ئەسپێ، ئەمە تەنها لوتکەی شاخێکە لە کێشەی ئەو ماڵانەی کە فێرخوازانی تێدا دەژین بەپێی سەرۆکی گشتی دامەزراوەی خانووبەرەی فێرخوازانی ستۆکهۆلم (Stiftelsen Stockholms studentbostäder ). ئەو دامەزراوەیە هۆشداری دەدەن بەهۆی زۆریی ژمارەی فێرخوانە کە بە ناچاری لە ماڵێکی بچووکدا دەژین ماڵەکانیان بۆتە سەرچاوەی پیسوپۆخڵی.

فێرخوازان بەهۆی بێماڵییەوە ناچارن هەر ماوەیەی لای هاوڕێیەک بمێننەوە و بەو شێوەیە بە ئاسانی کێچ و ئەسپێ بۆ یەکتری دەگوێزنەوە. سەرۆکایەتی دامەزراوەی خانووبەرەی فێرخوازانی ستۆکهۆلم دەڵێن سەرەی چاوەڕوانی وەرگرتنی خانوو نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت بۆیە فێرخوازان لای هاوڕێ و لە ڕاڕەوەکاندا ژیان بەسەر دەبەن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".