بڕێکی زۆری پارە دزراوەکان نادۆزرێنەوە

بەشێکی زۆر لەو پارانەی بەهۆی تاوانکارییەوە دیار نامێنن پۆلیس نایاندۆزێتەوە، بەپێی دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا تەنها دوو ملیۆن ونیو کرۆن دۆزراوەتەوە بەراورد بە پێرار کە 13 ملیۆن کرۆن دۆزرایەوە.

بەپێی دەستگەی بازرگانی سویدی کۆمپانیا سویدییەکان تەنها لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا نزیکەی ملیاردو نیوێک کرۆنیان بە هۆی فاکتورەی ساختەوە لە دەست داوە. بەڕای بەرپرسی ئاسایش لە دەستگەی بازرگانی سویدی، پۆلیس کارامەییان لەو بوارەدا کەمە وە بێت شێوازی کاریان بگۆڕن تا خێراتر بڕیار لەسەر ئەو پرسانە بدرێت.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".