Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سەندیکای دەرمانسازی داوای مەرجی توند لەسەر دەرمانخانەکان دەکەن

foto: Scanpix

خاوەن دەرمانخانەکانەکانی کەرتی تایبەت دەبێت ناچار بکرێن تەندروستیی نەخۆش بەر لە قازانج بگرن ئەمە داوای کارین یانسۆن و گونیللا ئەندەرشۆنە لە سەرۆکایەتی سەندیکای دەرمانسازییەوە (Farmaciförbundet). ئەم داواکارییە لەدوای ئەو ڕیفۆرمەی ساڵی 2010 ەوە دێت کە دەرگای بۆ کەرتی تایبەت واڵا کرد دەرمانخانەکان بگرنە دەست و لەو کاتەوە باس لە کەموکورتی لە خزمەتگوزارییەکان دەکرێت کە بۆ نموونە کارمەندان بەهۆی کەمی ژمارەیانەوە لە کاتی کاردا هەست بە سترێسێکی زۆر دەکەن کە وا دەکات ناتوانن بە پێی پێویست ڕێنمایی بدەنە کەسی نەخۆش و کڕیار کە ڕەنگە ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.

کارمەندانی دەرمانخانەکان جگە لە خراپبوونی باری تەندروستییان سکاڵا دەکەن کە گەشە بە تواناکانیشیان نادرێت کە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بەڕێ بردنی کارەکەیان بە شێوەیەکی گونجاو.

 سەندیکای دەرمانسازیش داوا دەکەن ژمارەی کارمدەندانی دەرمانخانەکان زیاد بکرێت و کۆرشی گەشيپیدانی کارامەییان بۆ تەرخان بکرێت جگە لەوەش داوا دەکەن ماوەی ڕێنماییدان بە کڕیار و نەخۆش سنوردار نەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".