foto: scanpix

تەندروستیی بەساڵاچووان خراپترە بەڵام رۆژانەیان باشتر ڕادەپەڕێنن

ماوەی بیست ساڵە ڕەوشی تەندروستیی بەساڵاچووانی تەمەن 77- 98 ساڵەی سوید بەرەو باشتر نەڕۆشتووە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ  ژمارەیەکی زۆری بەساڵاچووان بەدەست ئازار و نائارامی دەرونییەوە دەناڵێنن هاوکات ژمارەی  ئەو بەساڵاچووانەی کە پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕادەپەڕێنن زیادی کردووە.

ڤیولای 97 ساڵانە دەڵێت دەست و قاچم هەیە و مێشکێکیشم هەیە بیری پێ بکەمەوە، کەواتە دەتوانم ئیشی خۆم ڕاپەڕێنم.  

بەڕای ستێفان فۆرش لە سەنتەری لیکٶڵینەوەی (Agning Research Center i Stockholm) هۆکار ئەوەیە کە لە حالێ حازردا ئاسانکاری لە ژیانی ڕۆژانەی بەساڵاچوواندا زۆرە بۆ نموونە کورسی بزێو (Rullator).

بەپێی لێکۆڵینەوەکە گەر ڕێژەی تەمەنی مامناوەندی دانیشتووان لەو ئاستەی ئێستادا بەردەوام بێت ئەوا نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی ئێستا لە دایک دەبن فریای جەژنی لە دایکبوونی 100 ساڵەی خۆیان دەکەن.  بەڕآی لێکۆـەوەر ستێفان فورش تەمەن  درێژتر دەبێت بەڵام ئەو ساڵانە ماوەیەکی بە تەندروست و خۆشی بەسەر دەبەن  بەڵام ساڵانێکیش بە نەخۆشی و لاوازی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista