foto: scanpix

پرسی پەناخوازیی خزمایەتی هاوپەیمانی ڕاستی پەرتەوازە کردووە

مەرجی ئەوەی کەسی پەنابەر دەبێت بژێوی و ماڵی دابینکراوی هەبێت تا بتوانێت باقی ئەندامانی خێزانی بێنیتە سوید بەرەی هاوپەیمانیی ڕاستی لێک ترازاندوە. مۆدێراتەکان لە چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەو مەرجە ڕازی نین و بەرپرسی لیژنەی یمەی کۆمەڵایەتی لە پەرلەمان گوننار ئاکسێن دەڵێت ڕیزپەڕی لەو مەرجەدا زۆر بەرفراوانە بۆ نموونە پەنابەری منداڵدار، بەڵام مەسیحییەدیموکراتەکان دەڵێن دابڕانی دایکوباوک لە منداڵەکانیان مەرجێکی پەسەند نییە.

پارتی گەلی لیبراڵیش لەگەڵ گۆڕینی مەرجەکانی ئێستادا نین و لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش سۆسیالدیموکراتەکان ڕەخنە لەم مانۆڕە سیاسییانەی مۆدێراتەکان دەگرن.

بەڕای نوێنەری مۆدێراتەکان ئاکسێن و پشت بە زانیارییەکانی دەستگەی کۆچ تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا 15 هەزار داوای پەناخوازیی خزمایەتی پەسەند کراوە و ئەمە ژمارەیەکی زۆرە بەڕآی ئاکسێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".