foto: scanpix

داوای شتنەوەی قەرز زیادی کردووە

ژمارەی ئەو کەسانەی کە داوای شتنەوەی قەرزەکانیان دەکەن (skuldsanering) لەماوەی پێنج ساڵدا بە لەسەدا 50 زیادی کردووە، واتا لە 6000 وە بۆ 9000 کەس. دەستگەی دەباغەی سویدی (kronofogden) پیشبینی ئەوە دەکەن لەماوەی ئەم ساڵدا داواکان زیاتر بن.

فرێدریک ئابراهامسۆن لە دەستگەی دەباغەوە دەڵێت ژمارەی داواکان هەموو ساڵێک بە چەند یەکەیەکی سەدی زیاد دەکات.

لەکاتی بێبرەوەی بازاڕدا داوای شتنەوەی قەرز زیاد دەکات، بەڵام هەرچەندە حوکوومەت ئاسانکاری بۆ ئەم پرسە کردووە کەچی داوای قەرزاران بە ئاسانی قوبوڵ ناکرێت. بۆ کەسی قەرزار کێشەکە لە قەرزارییەکە خۆی قورسترە، بۆ نموونە بۆ ئینگ بریت شێلمان

-  دەڵێت تا دەوڵەت لە قەرزەکانم خۆش بوو  چەندەها شەو بێدار بووم و بیرم لە ڕاگرتنی بودجەکەم دەکردەوە هەر مانگەی دەبوا خرجییەک کەم بکەمەوە تا ژیان بڕوات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista