کڕینی دەرمان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە زەرەرمەندە

یەک لە پێنجی سودیدییەکان واتا نزیکەی لە سەدا بیستیان ئامادەن لە ڕێی ئینتەرنێتەوە لەو دەرمانانە بکڕن کە بە ڕەچەتەی دکتۆر وەردەگیرێن بێ ئەوەی هیچ ڕێنماییەکیان لە پزیشک وەرگربێت. ئەمە ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستگەی دەرمان دەریخستووە کە لە ساڵانە لە ڕەفتاری کڕیاران دەکۆڵێتەوە.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆربەی ئەو کەسانەی دەرمان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دەکڕن نازانن کارێکی نایاسایی دەکەن. بەڵام بۆ نایاسایی بێت بەڕای هەندێکیان کە دەڵێن کڕینی دەرمان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە ئاسان و هەرزانە، هانس فرێدلوند بەرپرسی هاوکارانی دژ بەکارهێنانی ئەنتیبیوتیکا، وەڵام دەداتەوە.

-  فرێدلوند دەڵێت  گەر چارەسەری نەخۆشی بێ ڕێنمایی پزیشک ئەنجام بدرێت بەکتریاکان خۆڕاگرتن دەبن لەبەرئەوەی چارەسەرەکە بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام نادرێت و خراپترین دەرئەنجامیشی ئەوەیە کە ئەو جۆرە چارەسەرە زەرەری لاوەکی بۆ تەندروستی کەسەکە هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista