foto: scanpix

هەورەبروسکەیەکی بەهێز بەڕێوەیە

باران و هەورەبروسکەیەکی بەهێز ئەم دوانیوەڕۆیە بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای سوید بەڕێوەیە بەپێی دەستگەی کەشناسی سویدی (SMHI) کە هۆشداریی  پلە یەکی سەبارەت بە هێزی هەورەبروسکەکان ڕاگەیاندووە. هۆشداری پلە یەک بەو مانایەیە کە لە سەعاتێکدا 25 بروسکە لە ماوەی سەعاتێکدا لە ڕووبەرێکی دە کلیلۆمەتری نیوەبازنەیی بدات، مەترسییەکانیشی ئەوەیە کە خزمەتگوزاری کارەبا و پەیوەندییە تەلەفۆنی و ئینتەرنێتییەکان تێک دەچن. هەورەها چاوەڕێی ڕەشەبا و تاوەبارازنی بەهێز دەکرێت.

ئەم کەشوهەوایە چاوەڕێ دەکرێت ناوچەکانی پارێزگای ڕۆژئاوای یۆتەلاند، هاللاند، بەشێکی یۆنشێۆپینگ و کرونوباری بگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".