foto: scanpix

داوای پشتگیریی زیاتر بۆ شەوانەڕۆژانی ژنان دەکرێت

پارتی چەپ داوای 200 ملیۆن کرۆن ساڵانە بۆ پشتگیریی شەوانەڕۆژانی ژنان (kvinnojourer) دەکەن. پارتی چەپ ڕەخنەی ئەوە لە حوکوومەت دەگرن کە باس لە پشتگیری شەوانەڕۆژەکانی ژنان دەکەن بێ ئەوەی لە پراکتیکدا کار بۆ ئەو پرسە بکەن.

جێی باسە ئەم ڕەخنەیەی پارتی چەپ لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا دادگا بڕیاری لەسەر دۆزی چەند تاوانێکی کوشتنی ژنان بە دەستی کەسوکاریان، دا.  

ساڵی 2007 حوکوومەت کارنامەیەکی تایبەت بە بەرگرتن لە توندوتیژی دژ بە ژنان پەسەند کرد و بڕیار درا کە پشتگیری ساڵانە لە 19 ملیۆن کرۆنەوە ببێتە 29 ملیۆن کرۆن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".