foto: scanpix

فێرخوازانی بیانی دێنەوە سوید

ژمارەی ئەو فێرخوازانەی لە دەرەوەی وڵاتانی یەکیەتیی ئەوروپاوە بۆ خوێندن لە زانکۆکان دێنە سوید دیسان لە زیادبوونەوەدایە، ئەمە هەرچەندە خەرجیی خوێندنی ئەو فێرخوازانە لە سویددا زۆر گرانە. بەڵام گەر ژمارەی ئەو فێرخوازانە زیادیشی کردبێتەوە هەر وەک ساڵی 2010 نییە پێش ئەوەی یاسای خوێندن بۆ فێرخوازانی بیانی لە سویددا بگۆردرێت بەشێوەیەک کە دەبێت خۆیان ئەرکی بژێوی و پارەی خوێندنەکەیان بدەن.

بۆ نموونە لە ساڵی 2010 ئەو کاتەی خوێندن هێشتا بەخۆڕایی بوو نزیکەی 17 هەزار فێرخوازی بیانی لە سویددا بوون بەراورد بە ساڵی 2011 تەنها 3000 فێرخواز هاتبوون. بۆ وەرزی خوێندنی داهاتووش چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی 5000 فێرخواز بێنە سوید.

ئێریک هیۆگلوند لە زانکۆی تەکنیکی لولیۆوە دەڵێت هەرچەندە ڕێژەی فێرخوازان زۆر کەم زایدی کردووە بەڵام هەر گەشبینین و ئاماژەیە بەوەی کە هەرچەندە گرانە بەڵام هێشتا خوێندنی سویدی جێی سەرنج و گرنگی پێدانە. بەڵام لایەنێکی خراپی ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە فێرخوازان بەهۆی کەمدەرامەتییەوە لەو فرسەتە بێبەش دەبن.

جێی ئاماژەیە نرخی خوێندنی ساڵێک لە زانکۆ و فێرگا باڵاکانی سویددا بۆ فێرخوازانی دەرەوەی یەکیەتیی ئەوروپا نزیکەی 100 بۆ 150 هەزار کرۆنە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista